بازاڕی له‌نگه تێكنادرێت و له شوێنی خۆی چاكده‌كرێته‌وه
"سیستەمی کارەبای سەردەمیانەش بۆ بازاڕەکە دابین ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر تێكنادرێت و ئەو دووکانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە هەوڵدەدەن چاکی بکەنەوە.
وشیار قادر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەدواداچوونی پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بازاڕی لەنگە لەشاری هەولێر تێکنادرێت و دەستکاری دووکانەکانی بازاڕەکە ناکرێت، بەڵام ئەو دووکانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە هەوڵدەدەن چاکی بکەنەوە و سیستەمی کارەبای سەردەمیانەش بۆ بازاڕەکە دابین دەکەن.
وشیار قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وان لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانیش ده‌ستبه‌كارده‌بێت و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، به‌شێكی زۆری بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرت و به گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانیش نیوه زیاتری دوكانه‌كان سووتاون و زیانێكی زۆری ماددیشی لێكه‌وته‌وه.
ئ. م