گه‌رمیان.. هاووڵاتییه‌ك به فیشه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه
K24 - گه‌رمیان:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی، هاووڵاتییەك بەناوی (ئه‌كره‌م مو‌سا سه‌عید)، لەدایکبووی 1978، به فیشه‌ك كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و هاووڵاتییه بەکوژراوی گه‌یه‌نراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەوتەی کەسوکاره‌كه‌شی، ناوبراو دانیشتووی گوندی عەرەب ئاغایە سەر بە ناحییەی زنانە.
رائید جه‌مال قه‌دووری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كه، لەگەڵ هاوڕێیەکی ئۆتۆمبێلیکی لەجۆری پیکابیان پێبووە لە نێوان ناحییەكانی سەرقەڵا - زنانە، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوە، به‌هۆیه‌وه ناوبراو فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
له رووداوه‌دا هاوڕێکەشی برینداربووە، بەوتەی کەسوکارییان، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران.
ئ. م