سامسونگ جیاوازترین مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە

لە شێوەی جانتای پارەیە

K24 – هه‌ولێر:

ساڵی 2019 ساڵێکی پڕ بەرهەم دەبێت بۆ کۆمپانیای سامسونگ چونکە جیا لە سێ مۆدێلی سامسونگ ئێس10 گالاکسی، مۆبایلێک کە لە شێوەی جانتای پارەیە دەخاتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، ساڵانێکە سامسونگ لە هەوڵی دروستکردنی ئەو جۆرە مۆبایلە جیاوازەیە و بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو بخرێتە بازاڕەکانەوە.

ئەو جۆرە مۆبایلە خاوەن شاشەیەکی 5 ئینج دەبێت و لەکاتی کردنەوە راستەوخۆ دەکەوێتە کار و دەتوانی بەکاریبهێنیت.

ئەوە ئەو مۆبایلە لە تەواوی مۆبایلەکانی دیکە جیا دەکاتەو ئەوەیە کە زۆر ئاسان هەڵدەگیرێت و بەکاردێت، هەروەها کاری تابلێتێکی بچووکیش دەکات.

H.J