نێچیرڤان بارزانی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ده‌ریای مردوو خه‌مباره
په‌یامێكی ئاراسته‌ی شا عه‌بدوڵڵا
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ده‌ریای مردوو له ئوردن كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی 20 كه‌س خه‌مباره‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه هاوخهمییهكهیدا ده‌ڵێت: "به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى ڕووداوى كارهساتاوى و لافاوه‌كانى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى ناوچه‌ى ده‌ریاى مردووم بیست كه تیایدا زیاتر له بیست كه‌س كه زۆربه‌یان قوتابى بوون، گیانیان له ده‌ست دا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئوردن و كه‌سوكارى قوربانیانین و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌ین. خواى گه‌وره قوربانیان به به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه".