هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو هاووڵاتی کوردیان لە تەوێڵە کوشت

تەرمەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان گواستۆتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دوو ھاووڵاتی كوردی خەڵكی پاوەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لەلایەن ھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كوژران.

رائید بارزان عوسمان محەمەد گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە رایگەیاند: "كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2 ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لە نزیك سەیرانگای ئاوێسەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و كوژراون''

بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە، ئەو دوو كەسە خەڵكی پاوەی رۆژھەڵاتی كوردستانن و تەرمەكانیان لەلایەن ھێزەكانی ئێرانەوە براوەتەوە بۆ شاری پاوە، هەروەها لە بارەی ناسنامەی قوربانییەکان تا ئێستا زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.

H.J