10 پۆست و زانیاری نابێت لە فەیسبووک بڵاویبکەیتەوە

خۆت بپارێزە و هاوڕێکانت بێزارمەکە

K24 – هه‌ولێر:

ئەگەرچی هەژماری هەرکەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تایبەتە بەو کەسە، بەڵام پسپۆڕانی بواری سۆشیاڵ میدیا پێیانوایە هەندێک پۆست و زانیاری نابێت لە هەژمارەکان بخرێنەڕوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، گەر کەسێک دەیەوێت زانیارییەکانی پارێزراوبێت و بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە رەفتاربکات دەبێت رەچاوی چەند خاڵێک بکات.

1- هەرگیز مەنووسە کە چەند رقت لە کارەکەتە.

2- وێنەی نەشیاوی خەڵکی دیکە بڵاومەکرەوە.

3- ساڵی لە دایکبوونت ئاشکرا مەکە.

4- خۆت بە تەواوی دووربخەرەوە لە دەربڕینی بۆچوونی سیاسی و ئاینی لایەنگیریانە.

5- پلانی پشووەکان شەیر مەکە.

6- ناونیشانی ماڵ، وێنەی ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری دامەنێ.

7 – خۆت بە دوور بگرە لە زۆر دانانی وێنە و کار و چالاکی رۆژانەی منداڵەکەت و بەردەوام ستایشیان مەکە.

8- 'کۆپی و پەیستی' پۆست و نووسینی خەڵکی تر مەکە.

9- هەرگیز دەریمەخە کە سەرکەوتنی کەسانی دیکە بێزاری کردووی.

10- کێشە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانت لە هەژمارەکەت مەخەڕوو.

H.J