ڤاڵڤێردی قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌ی كلاسیكۆ كرد
ڤاڵڤێردی: پێكهاته‌ی كلاسیكۆم ده‌ستنیشان كردووه
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی كلاسیكۆ وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێكهاته‌ی كلاسیكۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كردووه به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه پێكهاته‌كه ئاشكرا بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێك ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ریال مه‌درید دا هاتوو كاتییه، گوتیشی: من له ئێستادا ته‌نیا گرینگی به لایه‌نی ته‌كتیكی یاریزانه‌كانی خۆم ده‌ده‌م و گوێ به‌وه ناده‌م له ریال مه‌درید چی ده‌گوزه‌رێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه دوو یاری رابردوومان له لالیگا و چامپیۆنزلیگ به ئاستێكی به‌رز تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام كلاسیكۆ له ڕووی جۆش و خرۆشه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ریال مه‌درید له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن، له هێزی ئه‌وان تێده‌گه‌ین و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واومان بۆ كردوون و ده‌زانین رووبه‌ڕووی كێ ده‌بینه‌وه و به جیاوازی ته‌نیا 4 خاڵیش له پێش ریال مه‌دریدین و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر نییه تا دڵی خۆمانی زۆر پێخۆش بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ریال مه‌درید تیپێكی گه‌وره‌یه و ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا كێشه‌یان له هێڵی پێشه‌وه هه‌یه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان كه‌می كردووه، به‌ڵام یارییه‌كه سبه‌ی جیاوازه و ئێمه و ریال مه‌درید له‌و جۆره تیپانه‌ین كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین تۆپ لای خۆمان گه‌ماڕۆ بده‌ین، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌مان شێوازی جیاوازمان له یاریكردن هه‌یه، بڕواناكه‌م ئه‌نجامی كلاسیكۆ چاره‌نووسی لۆپیتیخی یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و راهێنه‌ر كاری باشی بۆ ریال مه‌درید كردووه.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌یان له ڕووی ته‌كتیك و پلانه‌وه به‌بێ مێسی جیاواز ده‌بێت، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت به كۆمه‌ڵ شوێنی مێسی پڕ بكه‌ینه‌وه و زۆر شت بگۆڕین و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسیش نابێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و بڕوای ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه له نێو هانده‌رانی خۆمان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانین هه‌مان ئاستی یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان پێشكه‌ش بكه‌ین بێگوومان له كلاسیكۆ رۆژێكی خۆش تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین.
ڤاڵڤێردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كۆتینهۆ له نه‌بوونی مێسی ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردووه و له كلاسیكۆ چاوه‌ڕوانی ئاستێكی به‌رزتریشی لێ ده‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: رافینها به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام كلاسیكۆ جیاوازه.
له باره‌ی عوسمان دێمبلی، راهێنه‌ری بارسای به رۆژنامه‌نووسانی گوت: ئه‌گه‌ر دێمبلی به‌شداری یارییه‌كانیش نه‌كات بروای ته‌واوم پێیه‌تی و ده‌بێت بۆ یارییه‌كان ئاماده بێت، چونكه له هه‌ركاتێكدا پێویست بێت ده‌بێت بچێته نێو یاریگه.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
