لۆپیتیخی: ئه‌نجامی كلاسیكۆ هه‌ر شتێك بێت من نامرم
لۆپیتیخی: چه‌ندان رێگه و بژارده‌م بۆ یاری كلاسیكۆ له‌به‌رده‌مه
لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی كلاسیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌نجامه‌كه هه‌ر شتێك بێت ئه‌و هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت و نامرێت، ده‌شڵێت: ئێمه گرینگی به یاریكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی ناده‌ین و ته‌نیا بیروهۆشمان لای خۆمانه و له تیپی به‌رامبه‌ریش باش تێده‌گه‌ین.
لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌ڵێنی به هانده‌ران دا هه‌موو هێز و توانای خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌شڵێت: له كلاسیكۆ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له ڕووی هێرشبه‌ر و به‌رگری یاری بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كلیلی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌م.
لۆپیتیخی گوتیشی: ئه‌نجامه‌كه هه‌رشتێك بێت من نامرم، من هه‌موو شتێك بۆ سه‌رخستن و باشتركردنی تیپه‌كه‌م ده‌كه‌م و ریال مه‌درید بڕوای به منه، منیش بڕوای به هه‌موویانه.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: هیچ یارییه‌كه له جیهاندا هێنده‌ی كلاسیكۆ گه‌وره نییه، كلاسیكۆ له یارییه‌ك گرینگتر و زیاتره، ئێمه گه‌شت بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگۆڕین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له كلاسیكۆ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و كۆتایی به‌م زنجیره ئه‌نجامه خراپانه بێنین و دڵی هه‌وادارانمان خۆش بكه‌ین.
لۆپیتیخی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ندان رێگه و بژارده‌ی بۆ یاریكردن له كلاسیكۆ له‌به‌رده‌مه، ده‌شڵێت: من له ئاستی یاریزانه‌كانم نیگه‌ران نیم، گرینگی ئه‌و كه‌سانه ناده‌م كه قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، من كارم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه تیپه‌كه‌م ده‌بێت له ڕووی ته‌كتیكییه‌وه جیاواز بێت و سبه‌ی هه‌موو شتێك ده‌بینن كه چی رووده‌دات.
لۆپیتیخی له باره‌ی مارسێلۆ دڵنیایی دایه هانده‌ران كه پێكانه‌كه‌ی سووكه، گوتیشی: دڵنیابن له كلاسیكۆ مارسێلۆ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیام نیم ئیسكۆ بۆ یارییه‌كه ئاماده ده‌بێت یان نا.
گوتیشی: ئێمه له ئێستادا كاتمان نییه جگه له كلاسیكۆ بیر له هیچ شتێكی دیكه بكه‌ینه‌وه، گرینگیش نییه سبه‌ی مێسی به‌شداری ده‌كات یان نا، ئێمه ته‌نیا له‌وه تێده‌گه‌ین به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری ده‌كه‌ین.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خولهك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.