به فه‌رمی لۆپیتیخی لیستی یاریزانه‌كان بۆ كلاسیكۆ راگه‌یاند
دوو یاریزانی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بن
لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به فه‌رمی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه، ته‌نیا ڤایخۆ و كارڤاخاڵ به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌كه‌یان بۆ كه‌ته‌لۆنیا گه‌شتیان نه‌كردووه.
لیستی یاریزانه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
گۆڵپارێزه‌كان: ناڤاس، كاسیا، كۆرتوا
به‌رگریكاران: رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، ئۆدریزۆلا و ریگیولن
ناوه‌راستكاران: كروس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ڤاڵڤێردی، لۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ و سیبایۆس
هێرشبه‌ران: ماریانۆ، بێنزێما، به‌یل، ڤاسكێز و جۆنیۆر ڤینسیۆس
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خولهك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
.jpg)