یه‌كێتی داوای پۆستی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
"ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سووربوون له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن پۆسته‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌شده‌كرێن"
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یانیش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، هێشتا زووه باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌رێم بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌حسین نامیق، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له لێدوانێكدا به سایتی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ـی راگه‌یاند، "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یانیش جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی نویدا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وه‌ی یه‌كێتی دووه‌م براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه".
نامیق گوتی: "یه‌كێتی چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌رێم، كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێن، دواتریش ده‌ست به قۆناغی نوێی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ده‌كرێت، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی پۆست و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سووربوون له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردن له كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت، ئه‌وا پۆسته‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كرێن، وێڕای به‌شداریكردنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له حكوومه‌تدا، هه‌موو ئه‌مانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت".
له 21ی ئه‌م مانگه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه، پارتی به بردنه‌وه‌ی 45 كورسی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو، له‌كاتێكدا یه‌كێتی به مسۆگه‌ركردنی 21 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و گۆڕانیش كه سێیه‌می ئه‌و ركابه‌رییه سیاسییه بوو، 12 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
H.B