به ڤیدیۆ... كریستیانۆ ریمۆنتادای بۆ یوڤێنتۆس كرد
كریس به ته‌نیا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی له دواكه‌وتن بۆ پێشكه‌وتن گۆڕی
له گه‌ڕی ده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی كریستیانۆ نۆیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئیمپۆلی، سه‌ره‌تا تیپی خاوه‌ن یاریگه له رێگه‌ی فرانچیسكۆ كابوتو گۆڵێ پێشكه‌وتنی له خولی 28 تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئیمپۆلی ته‌واو بوو.
دواتر له گێمی دووه‌م، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئیمپۆلی كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 54 به لێدانی پێناڵتی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 70 كریستیانۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه له دواكه‌وتن به‌ره‌و پێشكه‌وتن و ده‌ستخستنی 3 خاڵه‌كه گۆڕی، به‌مه‌ش كریستیانۆ به 7 خاڵ هاته پۆلێنی دووه‌می گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی.
یوڤێنتۆس به 28 خاڵ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیمپۆلی ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ گوزه‌ر ده‌كات و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.