بۆ بهشدارى له حكومهتى بهغدا تهنيا پارتى و يهكێتى خۆيان يهكلا كردووهتهوه
ئۆپۆزيسیۆنبوون لە ناو پەرلەمانی عێراقدا جیاوازترە لە ھەرێمی کوردستان
K24 – سلێمانى:
پارتی و یەکێتی بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق دەکەن و شێوەی بەشداریەکەشیان روون بووهتهوه، بەڵام ئەو حزبانەی دیکە، کە کورسیان لە پەرلەمانی عێراق ھەیە تائێستا بە ھیچ بارێکدا خۆیان یەکلا نەکردووهتەوە.
یەکگرتووی ئیسلامی خاوەنی 2 کورسی پەرلەمانی عێراقە، ئەو لایەنە پێی وایە ئۆپۆزيسیۆنبوون لە ناو پەرلەمانی عێراقدا جیاوازترە لە ھەرێمی کوردستان، بەو پێیەی لە بەغدا پەرلەمانتارەکان زۆر وابەستەی حزبەکانیان نین.
ههفتهى رابردوو، لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کارنامەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی خرایە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان کە 220 یان ئامادە بوون، لە کۆی 22 وەزارەتی حکومەتەکەی 14 وەزیر متمانەیان پێدرا و سوێندی یاساییان خوارد، وا بڕیارە مانگی داھاتووش لە دانیشتنێکی دیکەدا وەزیرەکان متمانەیان پێبدرێت و کارەکانی حکومەتی نوێ دەستپێبکات.