داھاتی 6 مانگی عێراق گەیشتووەتە 125 ترلیۆن دینار

داھاتی نەوتی عێراق زیادیكردووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ داھاتی ناوخۆیی عێراق گەیشتووەتە 125 ترلیۆن دینار.

دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووەو تەنیا لە لەچارەگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەھای داھاتی ناوخۆیی %13.5 زیادیكردووەو لەچارەگی دووەمیشدا رێژەكە بۆ %25 بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی پلاناندانانی ئەو داتایانەی دەستكەوتووە لەرێگەی بەرھەمە ناوخۆییەكان و ھەناردەكردنیان بۆ دەرەوە وڵاتان بووە، ئەمە لەكاتێكدایە عێراق لە رووی سامانی سرووشتیەوە دەڵەمەندە  بە نەوت و غاز. بەگوێرەی ئامارەكانیش نەوت داھاتی لە 95% عێراق پێكدەھێنێت.