بە بەڵگە.. ریال مەدرید لە کلاسیکۆ بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە

ریال مەدرید هەمیشە بەبێ کریستیانۆ لە بارسێلۆنای بردووەتەوە

هەرچەندە هاندەرنای ریال مەدرید لە دوای رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ متمانەیان بە یانەکەیان لاواز بووە بۆ ئەوەی لە کلاسیکۆ لە بارسێلۆنا بباتەوە، بەڵام ئامارەکان بە پێچەوانەوە ئامادە نەبوونی کریستیانۆ لە کلاسیکۆ بە قازانجی مێرێنگی هەژمار دەکەن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆی ئەو 30 کلاسیکۆیەی بەشداریی کردووە، کە لە ساڵی 2009 تاکو 2018 لە ریزی ریال مەدرید یاریی کرد، تەنیا 8 سەرکەوتنی بۆ مێرێنگی بەدەستهێنا، واتە رێژەی سەرکەوتنی ریال مەدرید لەو کلاسیکۆیانەی کریستیانۆ تیایاندا بەشداریی کردووە تەنیا %26 بوو، کەچی لەو ماوەیە کریستیانۆ لە دوو کلاسیکۆ ئامادە نەبوو، لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا 2014 و جامی سوپەری ئیسپانیای 2017 یاریی نەکرد، کەچی لە هەردوو کلاسیکۆ مەدریدییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە بەرامبەر ئەو راستیانەدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای لیۆنێل مێسی کە ئەویش ئەمڕۆ یاریی ناکات، دووەم زۆرترین گۆڵی لە کلاسیکۆ کردووە و خاوەنی 18 گۆڵە، لەو ماوەی لە ریال مەدرید یاریی دەکرد %38ی گۆڵەکانی مێرێنگێی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ ئێوارە ریال مەدرید کاتژمێر 06:15ی ئێوارە یەکەم کلاسیکۆ بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئەنجام دەدات، کە یارییەکە لە یاریگەی کامپ نوو دەکات.