هاندەرانی بارسێلۆنا دڵیان بە ناوبژیوانی کلاسیکۆی ئەمڕۆ خۆشە

لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە بارسێلۆنا بەختی هەیە

هاندەرانی بارسێلۆنا دڵیان بە ناوبژیوانی کلاسیکۆی ئەمڕۆ خۆشە، چونکە پێیانوایە یانەکەیان لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە بەختی هەیە.

خۆسیێ ماریا سانچێز بە ناوبژیوانی کلاسیکۆی ئەمڕۆی لالیگا دەستنیشانکراوە و وەرزی رابردوو هەمان ناوبژیوان یاریی کلاسیکۆی بەڕێوەبرد، ریال مەدرید لە یاریگەی خۆی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تووشی شکستێکی گەورە بوو، بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تووشی دۆڕانێکی سەخت بوو.

لە کۆی ئەو یارییانەی مارتینێز ناوبژیوانی یارییەکانی بارسێلۆنا بووە، لە %75 بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ریال مەدریدیش %62ی ئەو یارییانەی ئەو ناوبژیوانە یارییەکانی بەڕێوەبردوون، سەرکەوتنی بەدەستیهێناوە، واتە بلاوگرانا بەختی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە باشترە.

لە کلاسیکۆی ئەمڕۆ بۆیەکەمجار سیستەمی ڤار لە کلاسیکۆ بەکار دەهێنرێت و هاندەران دڵیان بەوە خۆشە و پێشبینی دەکەن بە پاڵپشتی ڤار کەمترین هەڵە رووبدات، لە خۆسیێ ئالیخاندرۆ هێرناندێز وەکو ناوبژیوان دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی سیستەمی ڤار بکات لە یارییەکەدا.