كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان کوژرا

"تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری نەكراوەتەوە"

K24 - ھەولێر

کۆڵبەرێکی دیكەی كوردی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی پیرانشاری رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێکی كورد کردووە و کوشتوویانە. ئەو کۆڵبەرە باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی گومانی سەر بە شاری سەردەشت بووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری شاری سەردەشت چوار کۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.