بە بەڵگە.. کۆرتوا بەرامبەر بارسێلۆنا بەدبەختە

پێویستە ئەمڕۆ لۆپیتێخی بە سەرەکی یاریی پێبکات؟

تیبۆ کۆرتوا هەمیشە بەرامبەر بارسێلۆنا بەخت یاوەری نییە و ناتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، کەچی پێشبینی دەکرێت لە کلاسیکۆی ئەمڕۆ سەرەکی بێت.

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید کە هاوینی رابردوو لە چێڵسی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد، لە کۆی 12 یاری بەرامبەر بارسێلۆنا گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە تەنیا سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە، پێنج یاریی تووشی شکست بووە و شەش بەرامبەربوونی بەدەستهێناوە. کۆرتوا بەرامبەر بلاوگرانا 20 گۆڵی لێکراوە واتە 1,7 گۆڵ لە هەر یارییەک.

بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامەکانی مارکا و ئاس، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جولیان لۆپیتێخی لە کلاسیکۆ یاریی بە کۆرتوا بکات، لە کاتێکدا ریال مەدرید کەیلۆر ناڤاسیشی هەیە و بەشێک لە هاندەران ئەو بە شایستەی ئەوە دەزانن سەرەکی بێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆی ئەمڕۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆی ئەمڕۆ
ئامارەکانی کۆرتوا و تێرشتیگن لەم وەرزەی لالیگا
ئامارەکانی کۆرتوا و تێرشتیگن لەم وەرزەی لالیگا