ئەو پێنج خواردنەی نابێت بیانکوڵێنیت
لەگەڵ گەرمکردنیان زۆرێک لە سوودەکانیان لەدەست دەدەن
K24 – ههولێر:
هەندێک خۆراک هەن کە زۆر دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینەکان، بەڵام لە کاتی کوڵاندنیان زۆرێک لەو سوودانەیان لەدەست دەدەن، بۆیە باشترە ئەم خواردنانە بە کاڵی بخورێن.
پێگەی ئەلیکترۆنی ریدێرس دایجێست بە سوود وەرگرتن لە راپۆرتیکی گۆڤاری خواردنی کشتوکاڵی و کیمیایی، ئاشکرای دەکات کە دەبێت ئەم پێنج خۆراکە بە کاڵی بخورێن.
برۆکلی
برۆکلی دەوڵەمەندە بە فیتۆکێمیکاڵ سۆلفۆرافان کە جەنگی چەندین نەخۆشی وەک شێرپەنجە، هەوکردن، خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات، بەڵام لەشی مرۆڤ ئەو ماددە بەسوودە خێراتر و زیاتر وەردەگرێت کاتێک بە کاڵی دەیخۆین.
پیاز
فلاڤۆنۆید کیرسیتین کە پیاز پێی دەوڵەمەندە دژی شێرپەنجە دەجەنگێک و بە هاوڕێیەکی باشی دڵ و خوێن دەزاندرێت، بەڵام لەگەڵ کوڵاندنی زۆرێک لەو سوودانەی فلاڤۆنۆید کیرسیتین ناچالاک دەبن.
سیر
هاوشێوەی پیاز، سیر دەیان سوودی تەندروستی هەیە بەڵام گەر بێتو بۆ ماوەی شەش خولەک لە پلەی گەرمی 200 سلیزی بکوڵێندرێت ئەوا بەشێکی زۆری سوودەکانی لەدەست دەدات، بۆیە باشترە سیر بە کاڵی بخورێت.
بیبەری سووری شیرین
ئەم جۆرە بیبەرە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەگەر بیبەرەکە بکوڵێندرێت، ئەوا ڤیتامین سی و ڤیتامینەکانی دیکەی ناوی لەدەست دەدات.
کاهوو و کەلەرم
پێکهاتەیەک بەناوی گلوکۆسینۆلەیتس لە کاهوو و کەلەرمدا هەیە کە پەیوەندی لەگەڵ ئەنزیمی مایرۆسینان لەناو لەشی مرۆڤدا دەبەستن و هانی دەدەن، ئەم ئەنزیمە دژی نەخۆشییەکانی لەش و زیندەچە زیانبەخشەکان دەجەنگێت. گەرمی ئەو پێکهاتەیە لاواز و کەم دەکاتەوە.
چەوەنەر
رەنگە ئەمە شتێکی باو نەبێت بەڵام دەکرێت چەوەنەر بە کاڵی بخورێت. چەوەنەر بە فایبەر، فۆلات، ڤیتامین سی و مەگنیسیۆم دەوڵەمەندە بەڵام گەر بکوڵێندرێت 25%ی کانزا سوود بەخشەکانی ناوی لەدەستدەدات.
H.J