یه‌كه‌مین لێدوانی كریستیانۆ له باره‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا
كریستیانۆ رێز له بارسێلۆنا ده‌گرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له باره‌ی كلاسیكۆی ئه‌مرڕۆی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێزێكی گه‌وره له بارسێلۆنا ده‌گرێت، به‌ڵام له دڵه‌وه هانده‌ری ریال مه‌دریده.
كریستیانۆ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له باره‌ی كلاسیكۆی ئه‌مڕۆ بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: رێزێكی گه‌وره‌م بۆ بارسێلۆنا هه‌یه، به‌ڵام من به‌شێكی ته‌مه‌نی وه‌رزشیم له ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كردووه، بۆیه خۆشه‌ویستی ئه‌و یانه‌یه له دڵمه‌وه ئاواته‌خوازم ئه‌مڕۆ یاریزانانی ریال مه‌درید به دڵخۆشی له یاریگه بێنه ده‌ره‌وه و كلاسیكۆ تێپه‌ڕێنن.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، به‌مه‌ش دوای 11 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كلاسیكۆ به‌بێ كریتسیانۆ و مێسی به‌ڕێوه ده‌چێت.
.jpg)