به فه‌رمی پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ كلاسیكۆ راگه‌یاندرا
پاش كه‌مێكی دیكه كلاسیكۆی زه‌وی به‌ڕێوه ده‌چێت
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ یاری كلاسیكۆ و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له رافینیا و ئارسه‌ر میلۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بینرێن.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: ئالبا، پیكێ، لینگلێت، رۆبێرتۆ
ناوه‌راستكاران: راكیتیچ، بۆسكێتس، ئارسه‌ر و رافینیا
هێرشبه‌ران: سوارێز و كۆتینۆ
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، به‌مه‌ش دوای 11 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كلاسیكۆ به‌بێ كریتسیانۆ و مێسی به‌ڕێوه ده‌چێت.
