به فه‌رمی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ كلاسیكۆی زه‌وی راگه‌یاندرا
ریال مه‌درید به‌م پێكهاته‌یه رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێـته‌وه
ریال مه‌درید به‌فه‌رمی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بۆ یاری كلاسیكۆ و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له كۆرتوا، ناچۆ و ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بینرێن.
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگریكاران: ناچۆ، رامۆس، ڤاران و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: كاسێمیرۆ، مۆدریچ، كروس و ئیسكۆ
هێرشبه‌ران: به‌یل و بێنزێما
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، به‌مه‌ش دوای 11 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كلاسیكۆ به‌بێ كریتسیانۆ و مێسی به‌ڕێوه ده‌چێت.
