لۆپیتیخی دوای شكسته قورسه‌كه‌یان چی گوت؟
هۆكاری شكسته‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات
لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای شكسته قورسه‌كه‌یان له كلاسیكۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌كه‌ی هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ستێته‌وه و ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت، گوتیشی: لێتان ناشارمه‌وه هه‌ست به دڵته‌نگییه‌كی زۆر ده‌كه‌م، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئێمه یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنای ركابه‌ری له مێژینه‌مان دۆڕاندووه.
لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: ئێمه به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه دژواره بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕوای ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه كه ده‌توانین باشتر بین.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: ئێمه له گێمی دووه‌م ده‌رفه‌تی زۆری گۆڵكردنمان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام یاریزانه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانیان قۆزتبایه‌وه ده‌مانتوانی له گێمی دووه‌م سه‌ركه‌وتوو بین، به‌ڵام گۆڵی سێیه‌می بارسێلۆنا هیچ هیوایه‌كی بۆ ئێمه نه‌هێشته‌وه.
لۆپیتیخی گوتیشی: من دڵته‌نگم، یاریزانه‌كانیشم له من خراپتر نیگه‌ران، به‌ڵام ئێمه هێشتا له مانگی ئۆكتۆبه‌رین و ده‌رفه‌تی زۆرمان به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری باش له تیپه‌كه بكه‌ین.
لۆپیتیخی له كۆتایی پرێس كۆنفرانسه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی ریال مه‌درید.
