زیاتر له 15 ئه‌فسه‌ر له كه‌ركووك ده‌ستگیركران
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه ده‌ستگیركراون
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زیاتر له 15 ئه‌فسه‌ری به پله‌ی جیاواز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستگیركرد، كه به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی تێوه گلاون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به سایتی "به‌غدا الیوم"ـی راگه‌یاندووه، "نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له شاری كه‌ركووك، زیاتر له 15 ئه‌فسه‌ری به پله‌ی جیاواز له لێژنه‌ی كڕینی كه‌لوپه‌ل بۆ ساڵی 2017 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره ده‌ستگیركردووه، كه به دزینی پاره تۆمه‌تبارن".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه، "سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ئێستا راگیراون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن".
H.B