له‌سه‌ر گۆڕینی پۆسته‌كان ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان كوتله‌ی سائیرون و به‌در
كوتله‌ی به‌در: ئامانجی سائیرون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆیه‌تی
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دیوانییه رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كوتله‌ی سه‌در بۆ گۆڕینی پارێزگاری ئه‌و شاره له‌ئارادایه، له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی كوتله‌ی به‌در له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه كه له لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ئامانج له‌و هه‌وڵانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆیانه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی "به‌غداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه، "هه‌وڵێكی فراوان له‌لایه‌ن كوتله‌ی سائیرون له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌حرار، باڵی سیاسی پێشووی ره‌وتی سه‌در بۆ گۆڕینی پارێزگاری دیوانییه و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی خۆجێیی له‌ئارادایه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌م هه‌وڵانه نه‌یانتوانیوه ده‌نگی یاسایی بۆ گۆڕینی پارێزگار كۆ بكه‌نه‌وه، كه پێویستی به واژووی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه، به‌ڵام بۆ پێكاندنی ئه‌و ئامانجه‌یان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن".
لای خۆیه‌وه جه‌عفه‌ر موسه‌وی، ئه‌ندامی كوتله‌ی به‌در له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیوانییه له لێدوانێكدا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و هه‌وڵه سیاسییه‌ی بۆ گۆڕینی پۆسته‌كانی پارێزگا سه‌ریهه‌ڵداوه جووڵانه‌وه‌یه‌كی لاوازه و هه‌وڵێكن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆیان، ئه‌گه‌رنا ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه ئه‌وانه له‌كوێ بوون، كه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌ن".
موسه‌وی گوتی: "ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا متمانه‌یان به‌هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك یانیش هه‌نگاوێك نییه كه بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی خۆجێیی پلانی بۆ داڕێژرابێت، وێڕای ئه‌وه‌ی گوێمان لێبووه كه كوتله‌یه‌ك هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و پارێزگایه بگۆڕێت".
H.B