گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان له ئیسته‌نبوڵ ده‌كرێته‌وه
له‌سه‌ر رووبه‌ری 76.5 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه درووستكراوه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م قۆناغی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، كه بڕیاره سبه‌ی له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێكی گه‌روه‌دا رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئهنادۆڵۆیان راگه‌یاندووه، "سبه‌ی دووشه‌ممه، سه‌رۆك ئه‌ردوغان فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیسته‌نبوڵ ده‌كاته‌وه، كه دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی، ده‌بێته گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان و ده‌كه‌وێته به‌شی ئه‌وروپای ئه‌و شاره".
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكرایانكردووه، "له رێوڕهسهمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌لبانیا، قیرغیزستان، كۆسۆڤۆ، باكووری قوبرس، مه‌گدۆنیا، مۆلدۆفا، پاكستان، سربیا، سوودان و سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی هه‌ریه‌ك له بۆسنیا و هێرسك و بولگاریا ئاماده ده‌بن".
هه‌روه‌ك بڕیاره له ئاهه‌نگه‌كه‌دا جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده باڵاكان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی جیهان و باڵیۆزخانه و نوینه‌رایه‌تی وڵاتان له توركیا به‌شداری بكه‌ن.
كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، كه ده‌كه‌وێته 29ی ئوكتۆبه‌ر و سبه‌ی یادی 95ـه‌مین ساڵڕۆژی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌ری 76.5 ملیۆن مه‌تری چوارگوشه درووستكراوه و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی، توانای گواستنه‌وه‌ی 200 ملیۆن گه‌شتیاری ساڵانه‌ی ده‌بێت.
H.B