ره‌شه‌با شوومه‌كه ده‌گاته‌وه ده‌روازه‌كانی عێراق
كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده سنووری عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایانی ئه‌منی و ستراتیژی له‌باره‌ی زیادبوونی چالاكییه‌كانی داعش له‌ناو عێراق تا ده‌گاته سنووری سووریا هۆشداری ده‌ده‌ن.
فازڵ ئه‌بو ره‌فیف، شاره‌زای ئه‌منی له لێدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گواستوویه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: "چالاكی روونی داعش ده‌بینرێت، به‌تایبه‌تی له زنجیره چیاكانی حه‌مرین و به‌رزاییه‌كانی بادوش و ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كانی پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌مه جگه له چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی قه‌زای شڕگات".
هیشام هاشمی، تایبه‌تمه‌ند به كاروباری گرووپه توندڕه چه‌كداره‌كانیش لای خۆیه‌وه گوتوویه‌تی: "ترس و دڵه‌راوكێ رێگای نێوده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ئوردن و سووریای ته‌نیوه، ئه‌و سنووره جێگای مه‌ترسییه، چه‌كداره‌كانی داعش كه وه‌ك تارمایی ده‌رده‌كه‌ون له‌و ناوچانه چالاكییه‌كانیان فراوان كردووه، به چه‌كی بێده‌نگ و بۆمبی لكێنه‌ر و كوشتنی خه‌ڵك ترس و دڵه‌ڕاوكێیان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "چه‌ندین مانگه ئه‌ندامانی هۆزه‌كانی سنوور ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، زۆربه‌ی كاته‌كان پاسه‌وانی له خۆیان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كانی ناوچه بیابانه‌كان، ئێستا سنوور وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه فرهرهگهزهكانه، جگه له هێزه‌كانی عێراق به سه‌رجه‌م جۆر و پێكهاته‌كانییه‌وه، ئه‌و خێزانانه‌شی له خێوه‌تگاكانی ئاواره‌كانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی كۆتاییهێنان به توندڕه‌وی زۆر دووره".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا 605 كیلۆمه‌تره، له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا تا ئه‌نبار، دراوسێكانیشی ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ململانێی نه‌ته‌وه‌و ئیتنیكه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریایه، سنوورێكی پڕكێشه و شلۆقه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری گونده‌كانی نێوان سنووره‌كان بووه به شوێنی حه‌واندنه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه بیانییه‌كان. زۆرینه‌یان توندڕه‌وه تهكفیرییهكانن و له 101 وڵات و ره‌چه‌ڵه‌كی جیاوازه‌وه روویانكردووه‌ته عێراق، له سووریاش 64 جۆرن، له ناوچه سنوورییه‌كان سه‌ربازگه و ناوه‌ندی فێركردن و ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنیان دامه‌زراندووه".
هاشمی ده‌ڵێت: "ئه‌و سنووره مێژوویه‌كی درێژی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی قاعیده هه‌یه، له‌سه‌رده‌می ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، ئه‌ویش سه‌ره‌تاكانی له جزیره‌ی راوه ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌و ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجیر، رومانهی كرده مۆڵگه‌ی خۆی، دوای ئه‌ویش ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، بادییه‌ی كرده پایته‌ختی نهێنی خۆی، ئه‌وێ مۆڵگه‌ی نهێنی زۆر رێكخراوی توندڕه‌وی دیكه بووه، ناوچه‌یه‌كی فراوانی سنوورییه و ژینگه‌كه‌ی سه‌خته و سه‌روه‌ت و سامانی جیاوازی هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رنجی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی راكێشاوه".
هاشمی روونیكردووه‌ته‌وه: "هێشتا مه‌ترسییه‌كان له باكووری رووباری فورات و بیابانی ئه‌نبار و باشووری رووباری فورات وه‌ك خۆیان ماون، به‌ڵكو ئاستی مه‌ترسییه‌كان زۆر زیاتر بوون و به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له سنووری سووریا، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه داعش هاتووه‌ته‌وه سنووره‌كانی عێراق و بووه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر 268 كیلۆمه‌تر ناوچه‌ی سنووری.