ئەمساڵ یادکەرەوانی هاڵەوین جیاواز دەرکەوتن

ئامادەکاری بۆ هاڵەوین دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

دوو رۆژی دیکە ئاهەنگەکانی هاڵەوین لە جیهان دەستپێدەکات و لە ئێستاوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

لەو رۆژەدا خەڵک، بەتایبەتی کریستیانەکان، یادی مردووەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەش جلوبەرگ و رووخساریان بەشێوازی جیا و  ترسناک دەردەخەن.

یادکەرەوانی ئەمڕۆژە، چەندین چالاکی وەک تەماشاکردنی فیلمی ترسناک، گێڕانەوەی چیرۆکی ترسناک، گاڵتەکردن و یاریکردنی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.

میدیا رۆژئاواییەکان بایەخ دەدەن بەو کەسانەی کە ساڵانەی بە شێواز و بیری جیاواز دەردەکەون و وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە.

H.J