چه‌تر تره‌مپ ده‌كاته گاڵته‌جاڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ پیاوانی خزمه‌تگوزاریی نهێنی جێهێشت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت چه‌تره‌كه‌ی دابخات و به‌كراوه‌یی جێیده‌هێڵێت بووه‌ته گاڵته‌جاڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌فراوانی ڤیدیۆی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كاتێك ده‌چێته ناو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی و به‌هۆی بارانه‌وه چه‌ترێكی پێیه، به‌ڵام پێش چوونه ژووره‌وه‌ی بۆی داناخرێت و به‌كراوه‌یی بهجێیدههێڵت.
تره‌مپ هه‌وڵی داخستنی ده‌دات، به‌ڵام سه‌رناگرێت و له‌به‌ر ده‌رگای فڕۆكه‌كه‌دا به‌كراوه‌یی جێیده‌هێڵێ، ئه‌وه‌ش وای له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه بڵێن، سه‌رۆك بۆی دانهدرایهوهو هه‌ڵات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیش له‌ژێر ناوی "شكستهێنانی سه‌رۆك له داخستنی چه‌تره تایبه‌ته‌كه‌ی و جێهێشتنی بۆ یه‌كێك له پیاوانی خزمه‌تگوزاری نهێنی تا ئه‌ركه‌كه ته‌واو بكات". هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.