به‌هۆی "PUBG" كه‌سێك له كه‌ركووك كوژرا
"به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا به‌هانای هاوڕێكه‌یه‌وه نه‌چووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/10/2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "به‌هۆی یاری په‌بجی كێشه له‌نێوان دوو هاوڕێدا درووست بووه‌و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "كێشه‌كه ئه‌مڕۆ درووست بووه، له‌نێوان دوو كه‌سی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران له باشووری كه‌ركووك، ئه‌و دوو گه‌نجه خه‌ریكی یاری به‌ناوبانگی "PUBG" بوون، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌ش ئه‌وه بووه، یه‌كێكیان له هاوڕێكه‌ی تووڕه بووه گوایه له یارییه‌كه‌دا به‌هانایه‌وه نه‌چووه و به‌و هۆیه‌وه دۆڕاوه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان چه‌كی پێبووه‌و ته‌قه‌ی كردووه، به‌و هۆیه‌وه كه‌سێكی مه‌ده‌نی كه له ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی راوه‌ستاوه و ته‌ماشای ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كردووه له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌نگه ده‌نگیان بووه، به‌ركه‌وتووه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه".
پێشتر چه‌ند راپۆرتێك له‌باره‌ی كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و یارییه بڵاوكرابووه‌وه كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی چه‌ندین كێشه بۆ به‌كارهێنه‌رانی.