مێرکڵ دەستی لەکارکێشایەوە

پرسی پەنابەران پۆستەکەیان لێسەندەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەنگێلا مێرکڵ دەستی لە سەرۆکایەتی پارتەکەی، یەکێتی کریستیان دیموکرات بەهۆی دابەزینی دەنگەکانی کشاندەوەو بڕیاریداوە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، مێرکڵ دووچاری شکستێکی گەورە بووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، بەجۆرێک حکومەتی هاوپەیمانی زۆرینەی ئێستای ئەڵمانیا کەوتۆتە مەترسییەوە.

مێرکڵ لە ساڵی 2000ەوە سەرۆکی ئەو پارتەیە و لە ساڵی 2005ەوە راوێژکاری ئەڵمانیایە، دەشیویست لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی شکستی پارتەکەی مێرکڵ بۆ داڵدەدانی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران دەگەڕێتەوە، بەوەی بەشێک لەو پەنابەرانە چەندین تاوانی جیاوازیان لە ئەڵمانیا ئەنجامداوە و ئەڵمانییەکانیان توڕەکردووە.

H.J