ئه‌مڕۆ راهێنه‌رێكی نوێ مه‌شق به ریال مه‌درید ده‌كات
"پاش كه‌مێكی تر دوورخرانه‌وه‌ی لۆپیتیخی به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیخی ده‌دات و سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری تیپی دووه‌می ریال مه‌درید مه‌شق و راهێنان به یاریزانه‌كان ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی به فه‌رمی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌بێـته راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید.
پێگه‌ی سكای نیوزی بریتانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئیداره‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كردووه، به‌مه‌ش راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه راسته‌وخۆ له میسره‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت تا سبه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت و كۆنتی ببێته شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنانی به تیپی كاستیای ریال مه‌درید نه‌كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شق به تیپی یه‌كه‌می شایانه ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی به‌فه‌رمی كۆنتی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
جولیان لۆپیتێخی دوای شکستەکەیان لە کلاسیکۆ، لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگەی کامپ نوو ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت له كاتژمێر 8:00ـی ئه‌مشه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بەفەرمی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە دووربخرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لۆپتیخی سێ مانگ دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوور دەخرێتەوە.

