چیرۆكی گه‌شتیارێكی رزگاربووی فڕۆكه ئیندۆنیسییه‌كه
189 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و ته‌نها سۆنی ستیوان رزگاری بووه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌شتیارێكی ئیندۆنیسی له گه‌شتی فڕۆكه‌ی Lion Air له ئیندۆنیسیا له مردن رزگاری بوو، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له ده‌ریای جاوه كه‌وته خواره‌وه‌و 189 سه‌رنشینی گیانیان له ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌و سه‌رنشینه فریای فڕۆكه‌كه نه‌كه‌وتبوو و به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه گه‌شته‌كه‌ی كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، چاوی به سۆنی سیتیوان، گه‌شتیاری ئیندۆنیسی كه‌وتووه پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی بانكا بیلیتۆنگی ئیندۆنیسیا و گوتوویه‌تی: "به‌و گه‌شته رانه‌گه‌یشتووم كه فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه‌و به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه گه‌شته‌كه‌م ئه‌نجامداوه".
ده‌بوو سۆنی له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بێت كه له ده‌ریای جاوه كه‌وته خواره‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌نشینه‌كانی گیانیان له ده‌ستدا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سوكارنۆ هاتا له شاری جاكارتای پایته‌خت، نه‌یتوانیووه له كاتی دیاریكراو بگه‌ته فڕۆكه‌كه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له مردن رزگاری بووه.

ئه‌وه گرنگترین گه‌شتی ژیانی ستیوان بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه كردووه، قسه‌ی بۆ میدیاكانی جیهان كردووه.
ئاژانسی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند: "دوای 13 خوله‌ك له هه‌ستانی فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ریای جاوه‌و پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه".
نۆفی ریانتۆ، سه‌رۆكی ئاژانسی ئێر ناف كه سه‌رپه‌رشتی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئیندۆنیسیا ده‌كات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "فڕۆكه‌كه دوای 13 خوله‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌وانی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه دوای 2 خوله‌ك له هه‌ستانی داوای كردووه بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه".