نەتەوە یەکگرتووەکان: شنگال کەڵکی ژیانی نییە
هۆکاری نەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان ئاشکرادەکات
K24 – هه‌ولێر:
کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران "ی‌و ئێن ئێچ سی ئار" ئاشكرای ده‌كات هێشتا ره‌وشی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا کەڵکی ژیانی نییە تا ئاوەرەکانی بۆ بگەڕێنەوە.
له راگه‌یەندراوێكدا كه تایبه‌ته به هاوكارییه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری، رێكخراوی "ی‌و ئێن ئێچ سی ئار" ئاشكرایده‌كات: "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی وه‌كو موسڵ و روومادی ئه‌ركێكی زه‌حمه‌ت و پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاندووە، ناوچه‌كانی وه‌كو شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار هێشتا به‌ته‌واوه‌تی پاكنه‌كراونه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌بای نییه، بۆیه له‌و حاڵه‌تانه‌دا شتێكی گونجاو نییه ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌و ناوچانه.
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، شنگال لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەڕێوەدەبرێت و بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو شارە ناڕازین لە کەمی خزمەتگوزاری و سەپاندنی ئەجێندای لایەنێکی دیاریکراو.
H.J