36 زیارەتکاری شیعە بوونە قوربانی رووداوی هاتووچۆ
"لەنێو قوربانیان منداڵ هەیە"
K24 – ههولێر:
بەهۆی پێکدادانی دوو پاسی زیارەتکارانی شیعە لە پارێزگای واست، 18 زیارەتکار گیانیان لەدەستداو و 20 دیکەش برینداربوون.
لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆلیسی پارێزگای واست ئاشکرایکردووە: "رووداوەکە لە رێگای بەدرە-کوت روویداوە کاتێک ئەو زیارەتکارە ئێرانییانە لە کەربەلاوە بەرەو ئێران دەگەڕانەوە".
جیا لەو زیارەتکارانە شوفێرێکی عێراقیش گیانی لەدەستداوە و لەنێو قوربانیانیش منداڵ هەیە.
لەمساڵدا، یەک ملیۆن و 800 هەزار زیارەتکاری شیعە بەمەبەستی بەشداریکردن لە بیرهێنانەوەی چلەی ئیمام حوسەین هاتوونەتە عێراق و زۆربەیان رێگا سنوورییەکانیان هەڵبژاردووە.

H.J