به‌هۆی خواردنه‌وه كهولییه‌كان 84 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 6 هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هۆی خواردنه‌وه كهولییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت، 84 كه‌س له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوونه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئیسنا له ئیره‌ج هاریرشی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی ئێران گواستییه‌وه، "جگه له‌وه‌ی 84 كه‌س به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئێستا 959 كه‌سیش چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت، كه به‌هۆی خواردنه‌وه كهوولییه‌كان ژه‌هراوی بوونه"، گوتیشی، "ئه‌و شه‌پۆله‌ی ژه‌هراویبوون حاڵه‌تێكی نائاساییه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ژه‌هراویبوونه، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی "میثانۆڵی ژه‌هراوی"ـیه له‌جیاتی ئه‌و "ئیثانۆڵ"ـه‌ی له خواردنه‌وه كهوولییه ئاساییه‌كاندا هه‌یه"، گوتیشی: "305 كه‌س به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه‌یه تووشی كێشه‌ی گورچیله بوونه‌ته‌وه و ئێستا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، هه‌وره‌ك 27ی دیكه‌ش تووشی كێشه‌ی بینین بوونه‌ته‌وه".
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیركراون، كه په‌یوه‌ندییان به‌و پرسه‌وه هه‌یه و پێویسته خه‌ڵكیش ئاگاداری ئه‌و خواردنه‌وانه بن، كه له‌ناو قوتووی داپۆشراوی بیانیدان، كه له‌وانه‌یه ساخته‌كاری تێدا كرابێت".
وێڕای ئه‌و سزا توندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌ساڵی 1979ـیه‌وه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی كهوولهكان داناوه، به‌ڵام به‌كارهێنانی كهولی قاچاغ تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون و گیانله‌ده‌ستدان، له پارێزگاكانی بورزی باكووری تاران و هورمزخانی كه‌ناری باشوور تۆماركراون، له‌كاتێكدا خواردنه‌وه و كڕینی كهول له ئێران قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌و پێكهاته كه‌مینانه نه‌بێت، كه به‌فه‌رمی له‌و وڵاته دانیان پێدا نراوه.
هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی ئه‌و یاسایه بكات، ئه‌وا به پێبژاردن یان جه‌ڵده یاخۆد زیندانیكردن سزا ده‌درێت.
H.B