كۆشكی سپی بژاردنه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی خاشوقچی تاوتوێ ده‌كات
داهاتوودا میكانیزمی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نین
K24- هه‌ولێر:
ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كردوون، وڵاته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك بژارده بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی تاوتوێ ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئاخۆ ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر كوژرانی خاشوقچی له دژی سعوودیه ده‌گرێته به‌ر؟، سانده‌رز گوتی: "هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ن و له داهاتووشدا میكانیزمی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نین كه له‌مباره‌یه‌وه نیشانی ده‌ده‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌فته‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی كوژرانی خاشوقچی، تره‌مپ چاوی به جينا هاسبڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگه‌ری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا "CIA" كه‌وتووه".
هه‌ینی رابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری "CIA" راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی كوژرانی خاشوقچی له كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ بۆ ته‌رمپ به‌رز كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاند، "هاسبڵ له راپۆرته‌كه‌یدا پوخته و شرۆڤه‌كانی خۆی كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه به‌ده‌ستی هێناون، خستووه‌ته روو"، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه ئاشكرا بكات.
H.B