پسپۆرێکی تەقەمەنی داعش بوو بە تەڵەی خۆیەوە
ویستی هێزە ئەمنییەکان بکاتە قوربانی بەڵام خۆی پێوەبوو
K24 – ههولێر:
لە کاتی هەوڵی چاندنی بۆمبێک، بەرپرسێکی تەقەمەنی داعش لە پارێزگای دیالە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە بەخۆیدا گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی عێراقی نیوز، تیرۆرست ئەبو مەعاز کە پسپپۆرێکی تەقەمەنی مەترسیداری داعش دادەنرا و بەرپرسە لە کوشتنی چەند هاووڵاتی و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوە بە تەڵەی خۆیەوە و بۆمبەکەی خۆی کوشتویەتی.
داعش بە تایبەت لە سنووری عێراق- سووریا لە هەوڵی خۆ رێکخستنەوەیە و هەفتەی رابردوو بەهۆی چەند هێرشێکی خۆکوژی بۆسەر هێزەکانی هەسەدە، 68 چەکداریان کردە قوربانی و هەوڵیشدەدات لە سنوورەکانەوە جارێکی دیکە دزە بکاتەوە ناو عێراق.
لە کۆتای ساڵی 2014، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، کۆتایهێنانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند، بەڵام هێشتا ئەو گروپە چەکدارییە چالاکییەکانی خۆی لە چەند شار و شارۆچکەیەکی عێراق ئەنجام دەدات.
H.J