به‌په‌له برایه‌تی بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه
به ڤیدیۆ... به‌رپرسێكی برایه‌تی موژده‌یه‌كی خۆش له رێگه‌ی كوردستان24 بۆ هانده‌رانیان راده‌گه‌یه‌نێت
رامان ره‌شید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند كه به ڕێژه‌ی 80%ـی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون رۆیشتووه، ده‌شڵێت: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو موژده‌ی خۆش بۆ هانده‌رانمان راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌ی برایه‌تی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ی گازی باكوور ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رامان ره‌شید به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان له مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وامه و بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كه ئاماده‌ن، گوتیشی: كه‌سانێكی زۆر له هه‌ردوولا ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه.
یانه‌ی برایه‌تی وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی به‌خشینی باشترینه‌كانی خوله‌كه كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه چوو، نوێنه‌ر و شاندی برایه‌تی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بوون، به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان داوایان له كارگێرانی یانه‌كه كرد داوای لێبوردن بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خسته نێو یانه‌ی برایه‌تی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، به‌هۆیه‌وه 48 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێك برایه‌تی هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان راگه‌یاند، به‌مه‌ش دوای 2 گه‌ڕ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی خوله‌كه برایه‌تی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان نزیك بۆته‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت چاره‌نووسی دوو یاری پێشووی برایه‌تی گفتووگۆ ده‌كه‌ن.