به وێنه.. داعش بیابانه‌كانی عێراقی ته‌نیوه
هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانییان، چوار چه‌كداری داعش له بیابانه‌كانی عێراق كوژراون و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی رێكخراوه‌كه‌شیان تێكداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاشكرا كراوه، له ناوچه‌ی باكووری سینیه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار چه‌كداری داعش كوژران، كه ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعش له بیابانی ناوچه‌كه بدۆزنه‌وه و وێرانییان بكه‌ن، كه له‌ناویان چه‌ندین گوللـه‌هاوه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر، ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
ماوه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و تا ئێستاش چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له دژی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله ئه‌نجامداوه.
هاوكات هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌درێت بۆ ناوچه‌كانی پێشووی خۆی، به‌ڵام ئه‌وجاره له ژێر ناوی جیا ده‌بێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م