عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌م كاره بكات 5 ساڵ زیندانیی ده‌كرێت
"وه‌زیره‌كانیش تا 15 ساڵ زیندانیی ده‌كرێن"
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی یاسایی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/10/2018 رایگه‌یاند: "ده‌ستووری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی پابه‌ندكردووه، ئه‌و وه‌زیرانه له كار دووربخاته‌وه كه رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری ده‌یانگرێته‌وه‌و سه‌رپێچی یاسایان كردووه، له حاڵه‌تێكیشدا سه‌رۆك وه‌زیران له كار دووریان نه‌خاته‌وه‌و كێشه‌كانیان بۆ په‌رده‌پۆش بكات، سزاكه‌ی ده‌گاته 5 ساڵ زیندانیكردن".
عه‌لی ته‌میمی، شاره‌زای یاسایی ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران واژووی له‌سه‌ر یاداشتێك كردووه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێت له به‌ڵگه‌ی تاوان ته‌ئكید له‌و كه‌سه بكرێته‌وه‌و ناوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسنهوهو دادوه‌ری بكرێت تاكو دڵنیایی بدرێت ئسهرپێچی نییه. ئه‌وه‌ش له ده‌قی یاسای ژماره 45ـی ساڵی 2013 دا هاتووه".
ئه‌و شاره‌زا یاساییه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر روون بووه‌وه هه‌ندێك له وه‌زیره‌كان پێشتر حوكمدراون یان سه‌رپێچییان كردووه، له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێویسته به‌گوێره‌ی مادده‌ی 77ـی ده‌ستوور له كار دووریانبخاته‌وه و ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ په‌رله‌مان به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و به زۆرینه‌ی ره‌ها له كارلادانی وهززیرهكان په‌سه‌ند بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌زیرێك نكۆڵی له‌و كارانه كرد و به‌ڵگه‌كانی گۆڕی، ئه‌وكاته به تۆمه‌تی ساخته‌و فێڵكردن پێدانی زانیاری درۆ، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 240 له یاسای سزادان له‌سه‌ری ده‌سه‌پێت، ئه‌گه‌ر شایه‌تی ساخته‌شی په‌یداكرد، ئه‌وكاته جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ زیندانیی ده‌كرێت".
ته‌میمی روونیكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران مافی ئه‌وه‌ی نییه هیچ وه‌زیرێك له پۆسته‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌لمێنرا سه‌رپێچی یاسای كردووه‌و رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری ده‌یگرێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌شی بۆی پهردهپرۆش بكات و بیه‌وێت وه‌زیره‌كه له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه و سه‌رپێچییه‌كانی سهلێمنرا، ئه‌وكاته سزای ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌درێت كه هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی داوه‌و سزاكه‌ی ده‌گاته 5 ساڵ زیندانیكردن".