چالاكانى به‌سره: سبه‌ى ده‌ست به خۆپيشاندان ده‌كه‌ينه‌وه
جارێكى ديكه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپيشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له چالاكانى به‌سره له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويانكرده‌وه، سبه‌ى پێنجشه‌ممه جارێكى ديكه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپيشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كه له به‌سره رايانگه‌ياندووه، خۆپيشاندانى ئه‌مجاره‌يان هاوشێوه‌ى گڕكانێك ده‌بێت به رووى ده‌سه‌ڵاتدا به‌و پێيه‌ى تا ئێستا به‌ده‌م داواكارييه‌كانيانه‌وه نه‌هاتووه.
پێشتر حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو، حه‌يده‌ر عه‌بادى ژماره‌يه‌ك به‌ڵێنى به خه‌ڵكى به‌سره دابوو، گرنگترينيان دابينكردنى 10 هه‌زار ده‌رفه‌تى كار و دامه‌زراندن و گه‌ياندنى ئاوى خاوێن بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراوون.
چالاكانى به‌سره، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شيان كردووه، له خۆپيشاندانى ئه‌مجاره‌دا رێگه و شێوازێك ده‌گرنه به‌ر كه پێشتر به‌كاريان نه‌هێناوه.