داواكارى گشتيى توركيا: جه‌سته‌ى خاشوقچى پارچه پارچه كراوه
پێشتر پيلان بۆ كوشتنى خاشوقچى دانراوه
K24 – هه‌ولێر:
داواكارى گشتى توركيا، عيرفان فيدان، رايگه‌ياند، رۆژنامه‌نووسى سعووديى، جه‌مال خاشوقچى، سه‌ره‌تا خنكێندراوه. دواتر جه‌سته‌ى پارچه پارچه كراوه.
داواكارى گشتيى توركيا گوتيشى: "پێشتر پيلان بۆ كوشتنى خاشوقچى دانراوه. سه‌ره‌تا خنكێنراوه. دواتر جه‌سته‌ى پارچه كراوه.
روونيشيكرده‌وه، "په‌يوه‌ندييان به داواكارى گشتيى سعوودييه‌وه كردووه. لايه‌نى سعوودى هيچ هاوكارييه‌كى نه‌كردووه".
عيرفان فيدان باسى له‌وه‌شكرد، "پرسيارى له داواكارى گشتيى سعوودييه كردووه، سه‌باره‌ت به شوێنى جه‌سته‌ى خاشوقچى، پيلانى تاوانه‌كه و كه‌سانى په‌يوه‌نديدار، لايه‌نى سعووديى سه‌ره‌تا به‌ڵێنى داوه وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه بهێنێته‌وه، به‌ڵام له سه‌ردانى دووه‌مى بۆ توركيا هيچ وه‌ڵامێكى پێ نه‌بووه".
داواكارى گشتيى له توركيا جارێكيديكه داواى له لايه‌نى سعوودييه كردووه، "تۆمه‌تباره‌كانى ئه‌و تاوانه راده‌ستى دادگاى توركيا بكات".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، داواكارى گشتيى توركيا بانگهێشت كراوه بۆ سعوودييه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ تاوتوێى دۆسييه‌ى خاشوقچى بكات".
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر