زیدان بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید دا

ئایا زیزۆ دەبێتەوە راهێنەری ریال مەدرید؟

زیدان رەتیدەکاتەوە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بگرێتەوە دەست و جارێکی دیکە ببێتەوە راهێنەری ریال مەدرید.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان رەتیکردووەتەوە جارێکی دیکە ئامادە بێت ببێتەوە راهێنەری ریال مەدرید و ئامادە نییە جارێکی دیکە ئەم بەرپرسیارەتییە بگرێتە ئەستۆ، لە کاتێکدا ریال مەدرید دوای دوورخرانەوەی جولیان لۆپیتێخی ئێستا بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لە لالیگا لە پلەی نۆیەم دێت.

زیدان دوای ئەوەی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەر یەکی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا، هاوینی رابردوو دەستی لەکار کێشایەوە و لۆپیتێخی شوێنی گرتەوە، کەچی ئەم هەفتەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەو راهێنەرە ئیسپانییەش دوورخرایەوە و سانتیاگۆ سۆلاری بە شێوەیەکی کاتی شوێنی گرتەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە کێ دەبێتە راهێنەری فەرمی مێرێنگی.