یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی له ئه‌ڵمانیا دانی به كوشتنی 100 نه‌خۆش داناوه
له دادگا شێوازی كوشتن و هه‌ستی خۆی له مردنی نه‌خۆشه‌كان ئاشكرا كردووه
K24 - هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی له ئه‌ڵمانیا، به مه‌ترسیدارترین بكوژی ئه‌و وڵاته وه‌سفكرا، دوای ئه‌وه‌ی دانی به كوشتنی 100 نه‌خۆش داناوه.
نیلز هۆیگل، 41 ساڵ، دانى به‌وه داناوه، له نێوان ساڵانی 2000 تاكو 2005، نزیكه‌ی 100 نه‌خۆشی كوشتووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 34 بۆ 94 ساڵی بووه.
ئه‌و یاریده‌ده‌ره پزیشكییه، چه‌ندین ده‌رمانی جیاوازی به نه‌خۆشه‌كان داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بۆی نووسیبن، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی هاوڕێكانی بدا كه له بووژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی "چه‌نده لێهاتووه"، هه‌ندێكجاریش بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی بێزاری خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه.
له یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنه‌كه‌شیدا، هۆیگل رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون راستن، به‌هۆی ئه‌و كاره‌شی له شه‌ش كه‌یسی جیاواز، سزای زیندانی تا هه‌تایی بۆ ده‌ركراوه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، هۆیگل، نیازی خۆی له‌و كاره ئاشكرا كرد و گوتی: "، وه‌كو (یارییه‌ك وابوو)، هه‌وڵمده‌دا له رێگه‌ی هه‌ندێك ده‌رمانی تایبه‌تی دڵ، نه‌خۆشه‌كان ببوژێنمه‌وه". ئه‌و كاره‌شی وه‌كو ده‌رخستنی توانا و كارامه‌یی خۆی كردووه.
هاوكات باسی له هه‌ستی خۆی كرد له‌و كاره و روونی كرده‌وه، به بووژانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی خۆشحاڵ ده‌بوو و هه‌ستی به شادی ده‌كرد، به‌ڵام له كاتی مردنییان به‌هۆی پێدانی ده‌رمانه‌كان، په‌شیمان ده‌بۆوه و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت: "چیدیكه ئه‌و كاره ناكه‌م"، به‌ڵام دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م