به‌غدا: ره‌وشى ئه‌منى سنوورى سووريا له‌ ژێر كۆنترۆڵدايه‌

تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئەمنی عێراق دووپاتيكرده‌وه‌، تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانن.

یەحیا رەسول، گوتەبێژی سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئەمنی عێراق رایگەیاند، تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵكراون و ئێستا داعش 5 كیلۆمەتر لە دیوی سووریا لە سنوورەكانەوە دوورە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تەكنەلۆژیا و كامێرای پێشكەوتوو لەسەر سنوورەكان جێگیركراون و فڕۆكەی بچووكی بێفڕۆكەوانیش بەردەوام لە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێتەوە و چاودێری ووردی ھەموو جوڵەیەكی چەكدارانی داعش دەكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە سنوورەكانی سووریا كەوتووەتەوە جموجۆڵ و حەشدی شەعبیش باری نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندبوو.