نەتەوە یەکگرتووەکان: نزمترین ئاستی قوربانی لە عێراق تۆمارکراوە
"مانگی رابردوو 69 کەس کوژراوە و 105 دیکەش برینداربوون"
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، مانگی رابردوو نزمترین ئاستی قوربانی له عێراق له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ قوربانییه‌كانی تشرینی یەکەم - ئۆكتۆبه‌ر له عێراق، 69 عێراقی كوژراون كه ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نزمترین ئاستی كوژراویی مانگانه‌یه له‌عێراقدا له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تۆماركرابێت.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویکردەوە: "بێجگه له‌و 69 كه‌سه‌ی كوژراوه، 105ی دیكه‌ش له‌ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستی و شه‌ڕوپێكدادانی گروپه چه‌كداره‌كان برینداربوون".
لایخۆیەوە، یان كوبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق لەبارەی ئەو ئامارانە بۆچوونی خۆی راگەیاند و گوتی: " ئه‌و ئاماره ئاشكرایده‌كات عێراق خه‌ریكه ده‌ربازی ده‌بێت له‌و بازنه خوێناوییه‌ی له‌دوای 2003وه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه".
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە، داعش هەوڵی گەڕانەوە بۆ عێراق لە رێگای سنووری سووریاوە دەدات و
چالاکییەکانی زیادکردووە.
H.J