داعش 6 سەربازی عێراقی كوشت

چەكدارانی داعش ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانی عێراق

K24 - ھەولێر

چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و 6 سەربازیان كوژران.

رائید كەریم عوبەیدی، لە سوپای عێراق ئاشكرای كردووە، ژمارەیەك چەكداری داعش توانییان دزەبكەنە نێو سنووری عێراقەوە لە ناوچەیەكی نزیك رەبیعە لە رۆژئاوای نەینەوا و ھێرشییانكردە سەر بنكەیەكی سەربازی.

ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەی داعش 6 سەربازی سوپای عێراق كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، كە لە شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و سەربازانی عێراق 2 چەكداری داعش كوژراون.

بە گوتەی ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق، چەكدارانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار ھەڵاتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق بەشێوەی گرووپ دەركەوتوونەتەوە و لە ھەندێك ناوچەش دەستیان بە تەقینەوە و ھێرش كردووەتەوە.

ھ.م