تره‌مپ ئێران له‌نێوان دوو بژارده‌ی هه‌ستیاردا سه‌رپشك ده‌كات
هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دیكه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا، وڵاته‌كه‌ی له سزادانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی تاران ملكه‌چی رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن بگونجێت و رێگه‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن تارانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی داده‌خرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه تره‌مپ گوتی: "رژێمی ئێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ده‌ست له خواسته‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌تۆم هه‌ڵگرێت و پێویسته ره‌فتاره وێرانكاره‌كانی بگۆڕێت و رێز له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بگرێت و به‌نیازێكی پاكه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌و پێناوه‌دا هاوكاربین".
تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێشتا ئاماده‌یه رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی گشتگیر له‌گه‌ڵ ئێران بكات، كه رێگه‌كانی به‌رده‌م چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ته‌واوه‌تی دابخات، ئه‌گر نا تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كات ئێمه‌ش له‌سه‌ر سزاكانمان له دژی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین".
دوای كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و گروپی 5+1، له مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی نوێی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا كرده‌وه و قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و سزایانه چه‌ندین كۆمپانیای پیشه‌سازی و بانكی دارایی گرته‌وه، دووه‌م قۆناغیش كه بڕیاره له 5ی ئه‌م مانگه‌وه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردن، كه‌رته‌كانی دارایی، وزه، بازرگانی، بیناسازی كه‌شتی و بانكی مه‌ركه‌زی ئێرانی له‌خۆ ده‌گرێت.
تره‌مپ گوتی: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ 19 بڕیاری دیكه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له یه‌نایه‌ری ساڵی 2017ـه‌وه تا ئێستا، رێككاره‌كانی ئه‌مجاره توندترین سزان كه به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێندرێن، كه كاریگه‌رییه‌كی روخێنه‌ری له‌سه‌ر ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دراوی ئێرانی 70%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه و تا مانگی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ڵئاواسان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 37% و خه‌ریكه دۆخی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌كات".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ش كرد، كه له مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامن و گوێ به رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ن و جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه و كۆمپانیاكانیش پرسیار له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن، چی چاوه‌ڕێی ئه‌وان ده‌كات!؟".
H.B