ئێران داوای یه‌ك ملیار دۆلار له عێراق ده‌كات
"پێویستی زۆرمان به‌و پاره‌یه هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، په‌له بكه‌ن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره‌با به ئێران، كه ملیارێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕاندووه.
ئاژانسی رادیۆی و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی له زاری جێگیری وه‌زیری وزه‌ی ئێران و رێكخه‌ری گشتی كۆمپانیای "توانیر" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێویسته عێراق به زووترین كات ئه‌و پاره‌یه بدات و ئێران پێویستی زۆری به پاره‌ی كاره‌با هه‌یه كه به عێراقی فرۆشتووه.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و قه‌رزانه‌ی سه‌ر عێراق، هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیین و قه‌رزه‌كانی سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، ره‌زا ئه‌رده‌كانی، وه‌زیری وزه‌ی ئێران، كۆمپانیاكه‌ی سه‌رپشككردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكات و روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئیستا دانووستان بۆ ئه‌و پرسه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك وێبسایتی ئیره‌م نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری وزه‌ی ئێرانی راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێران كاره‌با له عێراق ببڕێت، ئه‌وه پێشێلكردنی بنه‌ماكانی رێككه‌وتنی نێوان نییه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی ناوخۆی وڵات كاره‌باكه‌یان بڕێوه، هه‌ر كاتێكیش پێویستی ناوخۆی ئێران بۆ كاره‌با به‌رز بێته‌وه، ئه‌وان كاره‌با له عێراق ده‌بڕن.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ، حكوومه‌تی ئێران به بیانووی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆی ئه‌و وڵاته به كاره‌با و نه‌دانی پاره‌ی قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه، كاره‌بای له عێراق بڕی.
عێراق نزیكه‌ی هه‌زار مێگاوات كاره‌با له ئێران ده‌كڕێت، له رێگه‌ی چوارهێل، دووانیان له پارێزگای دیاله، سێیه‌م له به‌سره و چواره‌میشیان له عه‌ماره‌یه.
ئ. م