لە پرێمەرلیگ کارتێکی زەردی 'نامرۆڤانە' بە رووی یاریزانێک بەرزکرایەوە

بەرامبەر وەفادارییەکەی سزا درا

لە یارییەکی پرێمەرلیگ بەهۆی بەرزکردنەوەی کارتێکی زەرد بە رووی یاریزانێکی لێستەر سیتی، رەخنە لە یاساکانی تۆپی پێ دەگیرێت و بە نا دادپەروەرانە دادەنرێت.

دوێنێ شەممە لە دوای مردنی ڤیچای سریڤاداناپرابای سەرۆکی لێستەر سیتی، ئەو یانە ئینگلیزییە یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ ئەنجام دا و لە گەڕی یازدەمی پرێمەرلیگ بووە میونای کاردێف سیتی و لێستەر سیتی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا و پێش دەستپێکی یارییەکەش لە مەراسیمێکی تایبەتدا هاندەران و دەستەی راهێنەران و یاریزانانی هەردوولا خولەکێک بێدنەگ وەستان و گوڵیان پێشکەشی رۆحی ملیاردێرە مردووەکە کرد.

لە خولەکی 55ی یارییەکە گرەی دیمارای تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، بەمبۆنەیەوە کە یەکەم گۆڵ بوو ڤیچای نەیبینێت، درێسەکەی لەبەر کردەوە و درێسێکی لە ژێرەوە لەبەر بوو لەسەر نووسیبوو 'پێشکەشە بە ڤیچای سریڤاداناپرابا'، بەرامبەر ئەم کارەی ئەو یاریزانە لاوە ئینگلیزە کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیەکی زۆر لە لی پرۆبێرتی ناوبژیونای یارییەکە گیراوە، بەهۆی ئەوەی بەرامبەر وەفاداربوونی ئەو یاریزانەی لێستەر سیتی بەرامبەر سەرۆکە کۆچکردووەکەی یانەکەی یاریزانەکەی سزادا و کارتی زەردی پێدا و ئەو سزایەیان بە نامرۆڤانە وەسفکردووە.

بەپێی نوێترین یاسای فیفا، هەر یاریزانێک بەبۆنەی گۆڵکردن لە کاتی ئاهەنگگێڕان درێسەکەی دابکەنێت، ئەوا کارتی زەردی پێدەدرێت.

ڤیچای سریڤاداناپرابای سەرمایەداری تایلەندی هەفتەی رابردوو بەهۆی کوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لەگەڵ چوار سەرنشینی دیکەی هێلیکۆپتەرەکە گیانی لەدەست دا، کە سەروەتەکەی بە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و لەوەتەی 2010وە یانەی لێستەر سیتی کڕیوەتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەریش نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ لێستەر بەدەستهێنا.

گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
گرەی دیمارای لە کاتی پێشکەشکردنی گۆڵەکەی بە ڤیچای
کاسپەر شمایکل بە درێسی ڤیچایەوە
کاسپەر شمایکل بە درێسی ڤیچایەوە